مه‌سعوود ته‌ك: ده‌بێت به‌رپرسانی حكوومه‌تی كوردیش له پرۆسه‌كه به‌شدار بن
پارتی سۆسیالیستی كوردستان كه له ئه‌ورووپا و باكووری عێراق چالاكیی سیاسیی هه‌یه، رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری سه‌ربكه‌وێت، ده‌گه‌ڕێنه‌وه توركیا.
مه‌سعوود ته‌ك، سكرتێری پارته‌كه له هه‌ولێر بۆ ئاژانسی دۆغانی توركی دوا و وتی: “بانگه‌وازه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان زۆر گرینگ بوو، ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه سه‌ربكه‌وێت، ئێمه ده‌گه‌ڕێینه‌وه توركیا، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بگه‌ڕێینه‌وه و سیاسه‌ت بكه‌ین، ده‌بێت ده‌ستوور بگۆڕێت، چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌ردۆگان هه‌لومه‌رجێكی وه‌ها بڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه توركیا.
وتیشی: ئه‌گه‌ر له ده‌ستووردا مافی ئه‌وه نه‌درێته پارته كوردییه‌كان ناوی كورد و كوردستان بۆ خۆیان دابنێن، ئه‌وه قسه‌كانی ئه‌ردۆگان جگه له ده‌ربڕٍینی نیازپاكی، هیچ واته‌یه‌كی دیكه‌ی نابێت. ده‌بێت ستاتۆیه‌كی تایبه‌ت به كورد بدرێت.
وتیشی: مادام په‌كه‌كه هێزه‌كانی ده‌كێشێته‌وه ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كورد، ده‌بێت به‌رپرسانی حكوومه‌تی كوردیش له پرۆسه‌كه به‌شدار بێت.