Referandum

لە پێنج پارێزگای عێراق خۆپیشاندانی دژی مالیكی بەرێوەدەچێت

له‌ پارێزگاكانی ئەنبار‌و كەركوك‌و سەلاحەدین‌و دیالە‌و نەینەوا، بەهەزاران كەس لە گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان بۆ بەجێهێنانی نوێژی هەینی “بڕۆ”‌و “وەفا بۆ شەهیدانی فەلوجە” كۆبونەتەوە

لەپارێزگای ئەنبار خۆپیشاندەران لەسەر رێگەی سەرەكی رومادی كۆبونەتەوە، بۆ بەجێهێنانی نوێژی هەینی بەناوی “وەفا بۆ شەهیدانی فەلوجە”‌و “بڕۆ مالیكی”، لەچوارچێوەی رێوشوێنێكی ئەمنی تونددا

لەپارێزگای سەلاحەدینیش، خۆپیشاندەران لەشەش شوێن نوێژی هەینیان بەجێهێنا، لەشاری تكریت‌و قەزای شەرقات‌و قەزای بێجی‌و ناحیەی ئیسحاقی‌و ناحیەی زلوعیە‌و ناحیەی یەسریب‌و لەسلێمان بیك سەر بەقەزای دوزخورماتوو خۆپیشاندانەكان بەرێوەدەچن.

لەپارێزگای كەركوكیش لەدوو شوێن خۆپیشاندەران بۆ بەجێهێنانی نوێژ‌و ئەنجامدانی خۆپیشاندان كۆبونەتەوە، ئەوانیش لەناوەڕاستی شارەكە‌و لەگۆڕەپانی ئاهەنگەكان لەباشوری شارەكە، لەقەزای حەویجەش لەگۆرەپانی “شكۆمەندی” خۆپیشاندان بەناوی “هەینی وەفا بۆ شەهیدانی فەلوجە” بەرێوەدەچێت

لەپارێزگای نەینەواش خۆپیشاندان لەگۆڕەپانی ئازادی‌و مزگەوتی شیت‌و مزگەوتی رەحمە بەناونیشانی هەینی “رۆژێك بۆ تۆ ئەی ستەمكار”‌و “وەفا بۆ شەهیدانی فەلوجە” بەرێوەدەچێت

لەشەش شوێنی پارێزگای دیالەش خۆپیشاندان بەرێوەدەچێت، كە ئەوانیش لەدوو شوێنی شاری بەعقوبە‌و ناحیەی قەرەتەپە‌و ناحیەی جەلەولا‌و قەزای مقدادیەن. 

سەرچاوە؛ مەدا پرێس

Back to top button