Referandum
له هه‌ولێر رووداوه‌كه‌ی پاریس سه‌ركۆنه كرا
لایه‌نگرانی په‌كه‌كه له به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر خۆپیشاندانیان ساز كرد و سه‌ركۆنه‌ی كوژرانی سێ چالاكوانیان كرد.
خۆپیشانده‌ران داوای ئه‌وه‌یان كرد، ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره ده‌ستگیر بكرێن، ئه‌گه‌رنا ده‌ڵێن ئه‌و كاره له لایه‌ن فه‌ڕه‌نساوه ئه‌نجام دراوه.
خۆپیشانده‌ران وێنه‌ی ئۆجئالان و ئاڵای په‌كه‌كه‌یان به‌رز كرده‌وه، حكوومه‌تی كوردی له‌به‌رده‌م كونسوڵخانه‌كه ره‌وشی توندی ئه‌منی پێڕه‌و كرد، خۆپیشاندانه‌كه‌یش به سه‌لامه‌تی كۆتایی هات.