له‌مه‌ودوا گه‌شتیارانى ئێران و توركیا له هه‌رێمی كوردستان كێشه‌یان نابێت
به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تایی و كارئاسانی بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له وڵاتی ئێران و توركیاوه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم ڕێبه‌رێكی به‌زمانه‌كانی كوردی لاتینى و فارسی و توركی چاپ كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست كه‌وتووه، رێبه‌ره‌كه به تیراژی ٥ هه‌زار دانه به كوالیتییه‌كی به‌رزه‌وه چاپ كراوه و له ١٤٢ لاپه‌ڕه پێكهاتووه و ١٣٠ شوێنی گه‌شتیاری به ٢٥٠ وێنه‌ی ره‌نگاوره‌نگه‌وه له‌خۆ گرتووه.
هاوكات هه‌ندێك له جۆره‌كانی گه‌شتوگوزاری وه‌ك شوێنه‌واری و ئاینی و سیاسی و ژینگه‌یی و كولتووری و چاره‌سه‌ری له‌خۆ گرتووه و له كۆتایی رێبهرهكهشدا نه‌خشه‌ی گه‌شتیاری داندراوه و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی له‌سه‌ر دیاری كراوه.
ده‌سته‌كه رایده‌گه‌ێنێ كه ئامانجیانه بتوانن ئه‌و رێبه‌ره بگه‌یه‌ننه ده‌ست هاووڵاتیان و میوان و گه‌شتیاران كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك نیشان ده‌ده‌ن بۆ به‌رچاوروونی گه‌شتیارانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر.