كارایڵان: بڕیاردان هێنده ئاسان نییه
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان KCK موراد كارایڵان ده‌باره‌ی دیداره‌كان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدولڵا ئۆجالان و دیداره‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ شاندی BDP و KCD و هه‌ڵوێستی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات ANF ئاشكرا كراد .
موراد كارایڵان له دیمانه‌یه‌كیدا بۆ ANF سه‌ره‌تا سوپاسی شاندی BDP و KCDی كرد كه به باشی نامه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدولڵا ئۆجالانیان گه‌یاندۆته ده‌ست ئه‌وان و له‌و باره‌یه‌وه وتی:” گفتوگۆی زۆر باش و به‌سودمان كرد به‌ڵام له ڕاستیدا ته‌نها چونی BDP بۆ ئیمراڵی به‌س نیه، پێویسته ئێمه‌ش رووبه‌ڕوو دیدار ئه‌نجام بده‌ین . ”
كارایڵان چوونی شانده‌كه بۆ قه‌ندیل و بۆردومانی سوپای توركیای له‌و كاتانه‌دا هه‌ڵسه‌نگاند و ئه‌وه‌ی وه‌ك ناكۆكی مه‌زنی ده‌وڵه‌تی تورك به‌ناوكرد و وتی:”چیدی سه‌رده‌می سیاسه‌تی هه‌ڕه‌شه به‌سه‌رچووه، ئه‌گه‌ر خوازیارن پرسه‌كان له بناغه‌وه چاره‌سه‌ر ببێت، ده‌بێت پێش هه‌رشتێك هه‌نگاوی وا بنرێت كه گه‌ل باوه‌ڕیان پێبكات، ئه‌گه‌ر هێرشه‌كانیان له‌سه‌ر گه‌یلانمان به‌رده‌وامبێت، ئه‌وا كات گه‌ریلاش مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌یه و ئێمه هیچ كات دژ به توندوتیژییه‌كان هه‌نگاو بۆ دواوه نانێین .”
دره‌باره‌ی پرسیارێك له‌سه‌ر سه‌رباز و پۆلیسه دیله‌كانی له ده‌ستیاندایه كارایڵان ده‌ستینشانی كرد :”ئه‌وه داخوازی رێبه‌ر ئۆجالانه و ئه‌گه‌ر له ڕۆژانی داهاتوودا شاندێك بێت ئه‌وا ئه‌و سه‌ربازه دیلانه‌یان ڕاده‌ست ده‌كه‌ین. ”
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری KCK موراد كارایڵان له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی دانوسانه‌كان كه‌له ڕۆژنامه‌كاندا بڵاوبوه‌ته‌وه وتی :” ئه‌وه له سه‌ركه‌وتنی ڕۆژنامه‌وانی زیاتر ئۆپه‌راسیۆن و دزییه‌كه، ئه‌گه‌رێكی مه‌زن هه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت قۆناغه‌كه تێكبده‌ن ، ئه‌و نوسراوهیان دزیوه و بڵاویانكردوه‌ته‌وه، ده‌بێت BDP و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئه‌و بابه‌ته ڕوون و ئاشكرا بكه‌ن، به‌ڵام بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و نوسراوانه به واتای تێكچونی قۆناغه نایه‌ت، مادام ده‌ڵێن هه‌موو شتێك شه‌فافانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه هێنده خۆیان تێكده‌ده‌ن، كاتی ئه‌وه نه‌بوو به‌ڵام فهلاكهتیش نیه. ”
كارایڵان: بڕیاردان هێنده ئاسان نییه (2)
له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی CHP و MHP بۆ ئه‌م قۆناغه كارایڵان به‌م شێوه‌یه وه‌ڵام ده‌داته‌وه:” ئه‌وان چیان ده‌وێت، ئه‌گه‌ر ئێوه شه‌ڕ ده‌خوازن، ئه‌وا ئێمه (50) ساڵی تریش شه‌ڕ ده‌كه‌ین، ئێوه ناتوانن ئێمه له‌ناوبه‌رن، به زهنیه‌تی فاشیزمی ساڵی نه‌وه‌ده‌كان كه‌س ناتوانێت گه‌لی كورد بگۆڕێت و له‌ناوی ببات و له تێكۆشان دوری بخاته‌وه، پێش هه‌رشتێك ده‌بێت ئه‌و مافه بۆ گه‌لی كورد بگه‌ڕێننه‌وه كه له ساڵی 1924ه‌وه لێیان دزیوه و ده‌یدزن .”
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری KCK موراد كارایڵان له به‌رده‌وامی ئاخاوتنه‌كه‌یدا سه‌رنجی راكێشایه سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدولڵا ئۆجالان بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد و وتی :” ئه‌م قۆناخه‌ی سه‌رۆكایه‌تیمان سه‌ره‌تای بۆ داناوه، قۆناخێكی قووڵه، ته‌كتیكی نییه، ستراتیژییه. ده‌ڵێت هیچ شتێك وه‌كو رابردوو نابێت . هه‌موو شتێك ده‌گۆڕێت و ده‌گات به چاره‌سه‌رییه‌كی بنه‌ڕه‌تی. ده‌بێت فۆرمیلاسیۆنێك بكه‌وێته گه‌ڕ كه قازانجی بۆ هه‌موو كه‌سێك هه‌بێت . ده‌بێت هه‌ردوو لا باش له‌مه تێبگه‌ن . ئێمه وه‌كو PKK هه‌وڵی تێگه‌یشتن ده‌ده‌ین واتای پێده‌ده‌ین. چونكه بۆ ئێمه تێگه‌یشتن له كات و شوێنی خۆیدا و جێبه‌جێكردنی پێویستییه‌كانی هێنده ئاسان نییه . له‌م قۆناخه‌دا به هه‌ڵوێستی دوولایه‌نه ده‌توانرێت رێگری له هه‌موو ئه‌گه‌رێكی گێره‌شێوێنی و هه‌وڵێكی بنبهستكردن بگیردرێت . ئێمه له‌م بواره‌دا به بڕیارین و تهڤگهڕهكهمان له ده‌وری سه‌رۆكایه‌تیمان بووه به بازنه‌یه‌ك.”
كارایڵان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له‌م قۆناخه‌دا هه‌موو كه‌سێك به‌هیوابن به‌ڵام هیوایه‌كی به ته‌كبیر بێت، نه‌ك وه‌كو بڵێیت هه‌موو شتێك چاره‌سه‌ر بووه و كۆتایی به هه‌موو شتێك هاتبێت .
كارایڵان: بڕیاردان هێنده ئاسان نییه (3)
كارایڵان سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی لایه‌نی تورك وتی :” قۆناخێكی روون و ئاشكرای ده‌وڵه‌تی تورك له ئارادا نییه، ته‌نیا گفتوگۆ له‌سه‌ر قۆناخه‌كه هه‌یه، ئێمه ئه‌و گفتوگۆ و هه‌وڵانه‌ی بۆچاره‌سه‌ری ده‌درێن به شتێكی به‌هادار هه‌ڵده‌سه‌نگێنین . كێ پشتیوانی له‌م قۆناخه پیرۆزه نه‌كات، ئاشكرایه كه لایه‌نگری شه‌ڕه، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌م قۆناخه زۆر ناسكه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه بشكێت و بگۆڕێت بۆ شه‌ڕێكی به‌رفراوان .
له وه‌ڵامی پرسیاری ( بۆچی هێنده به گومان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قۆناخه‌كه‌دا ده‌كه‌ن ؟ ) كارایڵان وتی :” بێ گومان له‌م قۆناخه‌دا هه‌ندێك زه‌حمه‌تی له‌به‌رده‌م وه‌رگرتنی بڕیار و جێبه‌جێكردنی پلان و پرۆژه‌كان له ئارادان . به ئاشكرا ده‌مه‌وێت ئه‌مه ره‌وشه له خاڵێكی سه‌ره‌كیدا به گه‌له‌كه‌مان و رای گشتی رابگه‌یه‌نم. هه‌ندێك گومانمان له حكومه‌تی AKP هه‌یه، واتا ئه‌و ده‌سته‌واژه‌ی بهكاریدێنن كه ده‌ڵێن ( تێكۆشان له دژی تیرۆر و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی سیاسی ) سیاسه‌تی ئاشتی نییه . ئه‌گه‌ر هێرش له‌دژی گه‌ریلا به‌رده‌وام بكه‌ن، گه‌ریلاش مافی خۆپاراستنی ره‌وا و وه‌ڵامدانه‌وه به‌كاردێنێت . له‌م بواره‌دا گه‌ریلا زیاتر له هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت خاوه‌نی ده‌ستپێشخه‌رییه. له ساڵی 2012 شدا بینرا كه گه‌ریلا زیاتر توانای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هه‌یه، ئه‌مه پرسێكی به‌رجه‌سته‌یه، ئه‌گه‌ر بێ چالاكیبوون هه‌بێت، پێویسته هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕكه‌ریش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و بڕیاره‌دا هه‌ڵسووكه‌ت بكه‌ن. وه‌كو نموونه‌ی ئه‌مڕۆكه‌ی ئێران و PJAK، ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندراوه، ده‌وڵه‌تیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. بۆ ئه‌وه‌ش شه‌ڕ روونادات . ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ئه‌وا بێ چالاكی یه‌كلایه‌نه ته‌نیا به رسته‌ی راگهیهندنهكهیهوه ده‌مێنێته‌وه . هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، ( بێ چالاكی بوون نابێت، پێویسته ده‌ستبه‌رداری چه‌كه‌كانیان ببن ) و دواجاریش له‌دژی ده‌سته‌واژه‌ی ( ئاشتی ) وه‌ستایه‌وه و وتی ( ئاشتی له‌نێوان دوو لایه‌ن دا ده‌بێت )، ده‌ی باشه ئه‌مڕۆ له توركیا شه‌ڕ نییه ؟ ئه‌م شه‌ڕه له‌نێوان (2) لایه‌ندا به‌ڕێوه‌ناچێت ؟ دیاره ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش وه‌كو به‌رده‌وامی سیاسه‌تی نكۆڵی و قڕكردنه و ده‌بێت به هۆكاری گومانی گه‌وره . ”
كارایڵان: بڕیاردان هێنده ئاسان نییه (4)
سه‌باره‌ت به وه‌ڵامدانه‌وه به قۆناخه‌كه كارایڵان وتی :” هێشتا چه‌ند خاڵێكی نامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیمان له‌به‌رده‌ستدایه كه بیریان لێ ده‌كه‌ینه‌وه . بێ گومان بڕیار وه‌رگرتن هێنده ئاسان نییه، به‌ڵام ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بڕوامان به سه‌رۆكایه‌تی خۆمان هه‌یه و پشتمان پێی راسته . “
كارایڵان وتیشی :” ئه‌مه بۆ جاری یه‌كه‌مه كه به‌هێز و ئیراده‌ی ته‌ڤگه‌ڕ و هێزی كورد، داگیركه‌رانی كوردستان هاتوونه‌ته قۆناخی چاره‌سه‌ری، هه‌ردوو لایه‌نیش نزیكبوونه‌ته‌وه له قۆناخێكی بڕیاردان . جارێكی تر به ئاشكرا ده‌یڵێمه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیمان كه جێگای باوه‌ڕییه‌كی مه‌زنه بۆ ئێمه نه‌بوایه، كه‌س نه‌یده‌توانی له‌هه‌نگاوی بڵندتركردنهوهی تێكۆشانمان بگه‌ڕێنێته‌وه . ”
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری KCK موراد كارایڵان ده‌ستنیشانی كرد كه ئه‌وان له تێكۆشاندان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به هیوا و ئاواتی سه‌دان ساڵه‌ی گه‌لی كورد و وتی:” بۆ ئه‌وه‌ش كاتێك كه بڕیار وه‌رده‌گرین به‌گوێره‌ی AKP و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی وه‌ریناگرین، به‌گوێره‌ی چاره‌سه‌ری دیموكراتی و ئاشتیانه تێده‌كۆشین . به‌و هۆیه‌شه‌وه ئێمه ئێستاكه له‌سه‌ر دوو پێی بناخه‌یی ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین: یه‌كه‌میان به‌رخۆدان و شه‌ڕێكی مه‌زنه و دووه‌مینیش ئه‌و خه‌باته ئاشتییانهیهیه كه رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستی پێكردووه .
كارایڵان له ئاخاوتنه‌كه‌یدا رۆژی 8ی ئاداری له‌سه‌رجه‌م ژنان پیرۆز كرد و وتی :” ئه‌م رۆژه له دایكانی كورد پیرۆز ده‌كه‌م كه چه‌ندین رۆژه له گۆڕهپانهكانن و ئه‌م رۆژه‌یان كردووه به رۆژی تێكۆشان و به‌رخۆدان. هه‌روه‌ها پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی دایكانی نیشتمانپه‌روه‌ر و به‌تایبه‌تیش دایكی شه‌هیده قاره‌مانه‌كانی گه‌لی كورد ده‌كه‌م و ده‌ڵێم له تێكۆشانی ئازادكردنی ژن‌دا هه‌میشه له‌گه‌ڵیان ده‌بین . ”