سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان 8ی ئادار له ئافره‌تانی كوردستان پیرۆز ده‌كات
به‌بۆنه‌ی هه‌شتی ئادار ڕۆژی جیهانی ئافره‌تانه‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانی) په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئافره‌تانی كوردستان، عێراق‌و جیهان كرد.
سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئافره‌تانی كوردستان جگه‌له‌و ڕۆڵهبههادارهی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یان بووهكهلهگشت قۆناغه‌كانی شۆڕش‌و خه‌باتدا پێشه‌نگ بوون، بهدڵو به‌گیان قوربانیان داوهلهپێناو نیشتمانه‌كه‌یاندا، له‌ئێستاشدا دۆخی خانمان له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا هه‌نگاوی باشی بڕیوه، به‌ڵام ڕێگه‌یه‌كی درێژ ماوهتاوهكو گرفته‌كانی ژنان له‌كۆمه‌ڵگه‌دا چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئه‌مه‌یش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
به‌بۆنه‌ی هه‌شتی ئادار ڕۆژی جیهانی ئافره‌تان، (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئافره‌تانی كوردستان، عێراق‌و جیهان كرد.
سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئافره‌تانی كوردستان جگه‌له‌و ڕۆڵهبههادارهی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ههیانبووهكهلهگشت قۆناغه‌كانی شۆڕش‌و خه‌باتدا پێشه‌نگ بوون، بهدڵو به‌گیان قوربانیان داوهلهپێناو نیشتمانه‌كه‌یاندا، له‌ئێستاشدا دۆخی خانمان له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا هه‌نگاوی باشی بڕیوه، به‌ڵام ڕێگه‌یه‌كی درێژ ماوهتاوهكو گرفته‌كانی ژنان له‌كۆمه‌ڵگه‌دا چاره‌سه‌ر بكرێن.
سه‌رۆكی هه‌رێم داوا له‌گشت كایهكۆمهڵایهتیهكانو ناوهندههزرییو ڕۆشنبیرییهكانو داموده‌زگاكانی حكومه‌تی ههرێمو ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كات، به‌هه‌موو توانایهكیانهوهڕووبهڕووی ئه‌و هۆكارانهبوهستنهوهكهدهبنههۆی پهراوێزبوونو چه‌وسانه‌وه‌و بێ به‌شبوونی ئافره‌تی كوردستان، وتیشی:”چاره‌سه‌ركردنی پرسی ژن‌و نه‌هێشتنی توندوتیژیی دژی ژنان، ئه‌ركێكی مرۆڤی، نیشتیمانی‌و ئایینیه، پێویستهههموومان له‌به‌رانبه‌ریدا به‌رپرسیار بین، هیوادارم ئافره‌تانی كوردستان دواڕۆژێكی گهشو پڕشنگداریان هه‌بێت”.