سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و بیانی له‌هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
ئه‌مرۆ شه‌ممه 12/1/2013 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و بیانی له‌هه‌رێمی كوردستان له كونسوڵی گشتی و كونسوڵ و به‌رپرسی نوسینگه كۆبووه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا، به‌رێز فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامانجی كۆبونه‌وه‌كه‌ی راگه‌یاند كه‌وه‌ك نه‌ریتێكی ساڵانه به‌رێوه ده‌چێت به مه‌به‌ستی پته‌و كردنی په‌یوه‌ندییه‌كان وئاگادار كردنه‌وه‌یه له‌دوا په‌ره‌سه‌ند نه سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه تیه‌كان و باسكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ، هه‌روه‌ها پرسه په‌یوه‌نداره‌كانی په‌یوه‌ست به‌پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و له گڕنگی و بایه‌خ بوونی نوێنه‌رایه‌تی ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و بیانی دواو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و ژماره‌یه له چاوساڵی رابردوو زیادی كردووه وهه‌ندێ له وڵاتانی تریش ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه كه كونسوڵخانه و نووسینگه له هه‌رێم بكه‌نه‌وه و ئه مه‌شی بۆ سه‌ركردایه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی و بوونی سه قامگیری له هه‌ردوو بواری سیاسی و ئه‌منی گه‌ڕانده‌وه و ته‌ئكیدیشی له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه له فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری پێویست.
پاشان سه‌رۆك بارزانی ، وێرای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان، پیرۆزبایی لێ كردن به‌هاتنه‌وه‌ی ساڵی نوێی زاینییه‌وه وهیوای خواست كه ئه‌م ساڵه ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی و بوونی ئه‌و هه‌موو نوێنه‌رایه‌تیه‌شی له هه‌رێمی كوردستان به ده‌لاله‌تێكی ئه‌رێنی دانا ورایگه‌یاند كه بوونی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیانه ئومێدێكی زۆریان به گه‌لی كوردستان به خشیوه وسوپاس و پێزانینی خۆیشی ئاراسته‌ی نوێنه‌ران كرد كه له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا رۆڵ و كاریگه‌ری به‌رچاویان هه‌بووه له پێشخستنی په‌یوه‌ندی وڵاته‌كه‌یان له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان .
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، سه‌رۆك بارزانی باسی له بارودۆخی ئه‌مرۆی هه‌رێم و عیراقی كرد و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی له‌مه‌ڕ رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدای بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو، رایگه‌یاند كه به حوكمی ئه‌زموون ده‌بێ حوكمی عیراق به هاوبه‌شی بێت.ده‌ستوور ئه‌رك و مافی هه‌موو لایه‌كی ده‌ستنیشانكردووه ،بۆیه پابه‌ندبوون به‌و ده‌ستووره باشترین چاره‌سه‌ره بۆ هه‌موو كێشه‌و گیروگرفته‌كان، به‌تایبه‌تی مادده‌ی 140كه تایبه‌ته به كێشه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و دووپاتیشیكرده‌وه كه به‌رێزیان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌یه‌نه‌كانی عیراق بۆ ده‌رچوون هه‌م له قه‌یرانی هه‌رێم و به‌غدا و هه‌میش له قه‌یرانی حوكمرانی كه تێكرای عیراقی گرتۆته‌وه.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی سوریا و هه‌ڵوێستی هه‌رێم به‌رێزیان ته‌ئكیدی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست ناخاته ناو كاروباری وڵاتان ورێز له هه‌ر بریارێك ده‌گرێت كه گه‌لی سوریا ده‌یدات وله‌مه‌ڕ ره‌وشی په‌نابه‌رانی سوریاش له ناو خاكی هه‌رێم به‌رێزیان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئێستا نزیكه‌ی 60 هه‌زار ئاواره‌ی سوریا له هه‌رێمی كوردستانن و پێویستیان به كۆمه‌كی وڵاتان هه‌یه ، تاراده‌یه‌كی زۆر هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی كۆمه‌كیان بكات ، به‌ڵام پێویستیان به‌كۆمه‌كی زیاتره وهیوای خواست كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی زیاتر به هانایانه‌وه بچێت.
له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا نوێنه‌رانی وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامی و بیانی ، وێرای پیرۆز كردنی ساڵی نوێ له خه‌لكی هه‌رێمی كوردستان ،سوپاسی سه‌رۆك بارزانی_یان كرد بۆ ره‌خساندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌په‌یام و سیاسه‌ت و تێروانینی حكومه‌تی هه‌رێم له مه‌ڕ پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كان وخۆشحاڵی خۆشیان ده‌ربڕی به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.