سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غداد
ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داغی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ر له‌وه‌ی سه‌فه‌ر بكات بۆ رووسیا، زنجیره‌كۆبوونه‌وه‌و دیدارێكی ئه‌مریكی، ئه‌وروپی، عێراقی و كوردستانیی كرد. بابه‌تی سه‌ره‌كی هه‌موویان چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه‌بوو كه‌عێراقی گه‌یاندۆته‌سه‌ر لێواری خلۆربوونه‌وه. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ (سه‌رۆك بارزانی) كۆبوونه‌ته‌وه‌چاوه‌ڕوانیان له‌به‌ڕێزیان ئه‌وه‌بووه‌كه‌ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بكات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌ناكۆكان تا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ باسی كێشه‌كان بكه‌ن و كار بكه‌ن بۆ داڕشتنی رێگه‌چاره‌یه‌ك كه‌چاوگه‌كه‌ی ده‌ستووری عێراق بێ و ره‌زامه‌ندی هه‌مووانی له‌سه‌ر بێ و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كیش ره‌چاو بكات.
به‌ڕێزیان سه‌فه‌ری كرد و له‌رووسیاشه‌وه‌رایگه‌یاند كه‌گه‌ڕایه‌وه‌بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كۆده‌بێته‌وه. هاوكات ده‌نگۆی ئه‌وه‌یش بڵاوبۆوه‌كه‌سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غداد ده‌كات و سه‌ره‌كوه‌زیرانی عێراق ده‌بینێ. ئه‌م ده‌نگۆیه‌تا ئێستا له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه‌پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت كه(نێچیرڤان بارزانی) بچێ بۆ به‌غداد، پێشبینی ده‌كرێ ئاماده‌سازی بكات بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌فراوانه‌هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له‌هه‌ولێر ده‌كرێ. به‌جۆرێكی دیكه‌به‌رنامه‌ی كاری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی پێیه‌و ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ (نوری مالیكی) و له‌وانه‌یه‌له‌گه‌ڵ لایه‌نی دیكه‌یشدا تاوتۆی بكات، بۆئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر ته‌نیا ته‌شریفاتی و میوانداریكردن نه‌بێ. به‌ڵكو كۆبوونه‌وه‌بێ بۆ چاره‌سه‌ر. بۆ پابه‌ندبوون به‌ئه‌جندایه‌كی به‌په‌له‌كه‌سه‌ره‌تا عێراق له‌لێواری خلۆربوونه‌وه‌دوور بخاته‌وه، ئینجا خاڵگه‌لێك بۆ چاكسازی سیاسی و ئابووری كه‌په‌یوه‌ستن به‌حوكمڕانێتی و شه‌راكه‌ت و سازانی سیاسی و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و ماده‌ی 140 و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان و و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی داخوازییه‌ئه‌منی و ژیارییه‌كانی هاوڵاتیانه‌وه، دابڕێژرێ و واژوو بكرێ و سه‌قفێكی زه‌مه‌نی دابنرێ بۆ جێبه‌جێكردنیان. له‌حاڵه‌تی پاشگه‌زبوونه‌وه‌لێیان بژارده‌ی ده‌ستووری هه‌بن كه‌حكومه‌ت و پرۆسه‌ی سیاسی پێوه‌ی پابه‌ند بكرێن، یه‌كێك له‌وانه‌و كاریگه‌رترینیان هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بێ.
بارودۆخی عێراق گه‌یوه‌ته‌حاڵه‌تێكی وه‌ها مه‌ترسیدار كه‌به‌رێكار و چاره‌سه‌ری نیوه‌ناچڵ رزگاری ناكرێ. به‌ڵكو ده‌بێ ده‌ستوور بكرێته‌مه‌رجه‌ع و سازانی نیشتمانی بكرێته‌بنه‌ما و شه‌راكه‌ت بكرێته‌میكانیزم بۆ حوكمڕانی و به‌ڕێوه‌بردنی عێراق.
حكومه‌ت ئیتر نابێ حكومه‌تی (بریكاران) بێ، یان وه‌كوو ئه‌وه‌ی كه‌عێراقییه‌كان خۆیان ناویان ناوه‌حكومه‌تی (واوات) مه‌به‌ست له(وكیل)ـه. كه‌نوری مالیكی بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌پابه‌ند بوون به‌ده‌ستوور و رێككه‌وتنی هه‌ولێر و ئه‌وانی دیكه‌یش بدزێته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌وه‌دا كه‌پاریزگاری بانكی ناوه‌ندی و سه‌ركرده‌كانی ناو سوپا و وه‌زیران و به‌رپرسانی داموده‌زگاكانی ئاسایش و هه‌واڵگری و ده‌سته‌سه‌ربه‌خۆكان به‌ره‌زامه‌ندی و پاشی په‌سه‌ند كردنی په‌رله‌مان داده‌نرێن، ئه‌و هاتووه‌وه‌كیلی بۆ داناون و زوربه‌ی پێگه‌گرنگه‌كانی ناو حكومه‌ت و سوپا و ده‌زگاكانی ئاسایش و هه‌واڵگری و چه‌ندینی دیكه‌ی به‌جۆره‌وه‌و له‌كه‌سانی ناو تیمه‌كه‌ی خۆی پڕ كردۆته‌وه.
ئه‌وه‌ی ئێستا به‌ناوی چاره‌سه‌ره‌وه‌ده‌كرێ، چاره‌سه‌ر نییه‌به‌ڵكو بریتییه‌له‌به‌تاڵكردنه‌وه‌ی بارگه‌كانی قه‌یرانێك به‌قه‌یرانێكی له‌خۆی خراپتر. بارگه‌كانی قه‌یرانێكی سیاسی به‌قه‌یرانێكی ئه‌منی به‌تاڵ ده‌كرێته‌وه. بارگه‌كانی قه‌یرانێكی ئابووری به‌خوڵقاندنی كێشه‌یه‌كی سیاسی- ئه‌منی په‌ره‌ده‌پۆش ده‌كرێ.
سه‌ره‌ڕای كه‌ڵه‌كه‌بوونی بێئومێدی و شكست و پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تروسكاییه‌كانی هیوا، وه‌لێ كورد و كوردستانیان نایانه‌وێ به‌شێك بن له‌به‌تاڵكردنه‌وه‌ی بارگه‌كانی قه‌یرانێك به‌خولقاندنی قه‌یرانێكی دیكه. به‌ڵكو ده‌یانه‌وێ به‌شێك بن له‌به‌تاڵكردنه‌وه‌ی بارگه‌كانی قه‌یرانه‌كه‌به‌چاره‌سه‌رێكی راسته‌قینه‌كه‌پشت ئه‌ستوور بێ به‌پابه‌ندبوون به‌جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و سازان و شه‌راكه‌تی نیشتمانییه‌وه. كێشه‌هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد چاره‌سه‌ر بكات و مادده‌ی 140 بخاته‌واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌له‌سه‌قفێكی زه‌مه‌نی دیاریكراودا. كۆتایی به‌تاكڕه‌وی و قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات بهێنێ له‌حوكمڕانیدا. كۆتایی به‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله‌و هاوشێوه‌كانی له‌جووڵه‌پێكردن و كۆكردنه‌وه‌ی سوپا و ده‌ستێوه‌ردانی له‌كێشه‌سیاسییه‌كاندا بهێنێ و بۆ یه‌كجاری ئیلغایان بكاته‌وه. ئه‌منییه‌ت و ژیان و خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاوڵاتیان دابین بكات.
ئه‌مانه‌ئه‌و چاره‌سه‌رییانه‌ن كه‌ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ته‌نگرژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار رزگار ده‌كات. خه‌مه‌كه‌یش خه‌می ده‌وڵه‌تێك نییه‌كه‌نزیكه‌ی یه‌ك سه‌ده‌یه‌ناتوانێ ببێ به‌ده‌وڵه‌ت، به‌ڵكو خه‌می خه‌ڵكێكه‌كه‌نزیكه‌ی یه‌ك سه‌ده‌یه‌ئارامییان به‌خۆیانه‌وه‌نه‌دیوه. له‌جه‌نگێكه‌وه‌ده‌برێن بۆ جه‌نگێكی دیكه‌ی له‌وی پێشتر خوێناوی تر و كاولكار تر. له‌ئه‌نفالێكه‌وه‌بۆ ئه‌نفالێكی دیكه. له‌برسێتی و بێكارییه‌وه‌بۆ هه‌ژاری و برسێتییه‌كی پڕوكێنتر. له‌ئیرهابێكه‌وه‌بۆ ئیرهابێكی گشتگیر تر. له‌شۆفێنییه‌ت و دیكتاتۆرییه‌وه‌بۆ له‌خۆیان قێزه‌ونتر. خه‌مه‌كه‌خه‌می ئه‌م خه‌ڵكه‌یه‌كه‌ده‌ریچه‌یه‌ك بۆ ئارامی و ئاشتی و ژیان بدۆزنه‌وه.