Referandum
رۆژی هه‌ڵبژاردنی گشتی هه‌رێمی كوردستان دیاری كرا
به گوێره‌ی ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعوود بارزانی له چوارچێوه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ده‌سه‌ڵاتی خۆی به كار هێنا و رۆژی 21/9ـی ئه‌مساڵی وه‌ك واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مان دیاری كرد.
له لایه‌ك بارزانی، رۆژی 21/9ـی به رۆژی هه‌ڵبژاردن دیاری كرد و له لایه‌كی دیكه‌وه پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و دووباره پاڵاوتنی بارزانی، مشتومڕی سیاسی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان و تایبه‌ت گۆڕان، به توندی دژی دووباره پاڵاوتنه‌وه‌ی بارزانین و به‌رپرسانی پارتیش ده‌ڵێن بارزانی مافی خۆپاڵاوتنه‌وه‌ی هه‌یه.