Referandum
راپۆرتی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ئاساییشی مییللی توركیای 1971 ئاشكرا بوو
راپۆرتی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ئاساییشی مییللی توركیا له رێكه‌وتی 24/2/1971، ئاشكرا بووه و به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌گه‌ر رێوشوێنی گونجاوی پێویست نه‌گیرێته به‌ر، ئه‌وا هه‌ستی كوردایه‌تیی له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا په‌ره ده‌ستێنێت، بۆ نموونه مه‌همه‌د ئیده، كه قوتابییه له ئینستیتۆی په‌روه‌رده‌ی ئه‌رزه‌ڕووم، ده‌ڵێت: من كوردم ئه‌گه‌ر تورك بم و خوێنم ئه‌وه‌نده‌ی سه‌ره ده‌رزییه‌ك خوێنی توركی تێدا بێت من چه‌قۆی لێ ده‌ده‌م و ئه‌و خوێنه ده‌ڕژم. هیچ پێوه‌ندییه‌كه‌م به حكوومه‌تی توركییه‌وه نییه، به‌ڵكوو ده‌وڵه‌تی من كوردستانه و سه‌رۆكی من مه‌لا مسته‌فا بارزانییه و رۆژێك دێت كوردستان دروست داده‌مه‌زرێت.