دوبه‌ى .. فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل خه‌ڵاتی باشترین فڕۆكه‌خانه‌ی به‌ده‌ستهێنا
له‌میانه‌ی رێوڕه‌سمی هه‌ڵبژاردنی باشترینه‌كانی فڕۆكه‌وانی له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاسیا‌و ئه‌فریقا، كه له‌شاری دوبه‌ی به‌ڕێوه‌چوو، ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاتی باشترین فڕۆكه‌خانه‌ی گه‌شه‌سه‌ندووی بۆ ساڵی دوو هه‌زارو دوازده به‌خشییه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل.
له‌م باره‌یه‌وه، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دادوه‌ری گوتی: فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل یه‌كێكه له‌و فڕۆكه‌خانانه‌ی كه له خێراترین گه‌شه‌سه‌ندن دایە له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاسیا‌و ئه‌فریقا. هه‌ر له رۆژی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه. بۆیه ئه‌مڕۆ ئه‌م خه‌ڵاته‌كه ده‌به‌خشینه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل به‌رانبه‌ر ئه‌و پێشكه‌وتنه‌یه كه ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه له‌م ماوه كورته‌دا به‌ده‌ستی هێناوه، هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و راستییه كه دامه‌زراندنی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت، ئارام و باش له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا، ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌یه، كه‌شایانی باسكردنه.
لەمبارەشەوە ته‌لار فایه‌ق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل، له‌وته‌یه‌كیدا گوتی: ئه‌م خه‌ڵاته جێگای شانازییه بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل. سوپاسی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دادوه‌ری ده‌كه‌ین بۆ گوته به نرخه‌كانی و پێ‌زانین و به‌رز نرخاندنی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی كه له كوردستاندا هه‌یه