Referandum
ده‌میرتاش: له‌وانه‌یه تا پاییز كشانه‌وه كۆتایی پێ بێت
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز دوا و وتی: ئه‌ردۆگانیش ده‌زانێت له‌م قۆناغه‌دا چه‌كدانانی په‌كه‌كه ناكرێت، بۆیه ده‌ڵێت چه‌كه‌كانیان ده‌خه‌نه نێو ئه‌شكه‌وت، یان شاخه‌كان، چی ده‌كه‌ن با بیكه‌ن، به‌ڵام به‌بێ چه‌ك بكشێنه‌وه.
وادیاره حكوومه‌ت پرسی چه‌كدانان ناكات به قه‌یران، ئه‌مه‌یش كارێكی ئه‌رێنییه، له‌وانه‌یه ئۆجئالان تا 10 رۆژی تر بانگه‌وازییه‌كی گرینگ بكات و دوای ئه‌وه پرۆسه‌ی كشانه‌وه ده‌ست پێ بكات و به چاوی خۆمان ده‌یبینین تا وه‌رزی پایز زۆربه‌ی زۆری پرۆسه‌ی كشانه‌وه ته‌واو ده‌بێت.
ده‌میرتاش ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه پرۆسه‌ی ئاشتی له سێ قۆناغ پێك دێت، قۆناغی یه‌كه‌م كشانه‌وه‌یه، قۆناغی دووه‌م گۆڕانكاریی له ده‌ستوور و یاساكان و قۆناغی سێیه‌میش ده‌ستپێكردنی دانوستاندنی سیاسییه.