Referandum
ده‌میرتاش: كۆتایی هاتنی خوێنڕشتن به ڕێككه‌وتنی حكوومه‌ت و ئۆجئالان ده‌بێت
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، سه‌رۆكی به‌ده‌په وتی: پشتگیریكردنی پرۆسه‌ی ئاشتی، به واته‌ی پشتگیریكردنی ئاك پارتی نایه‌ت. ئێمه پشتگیری پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌كه‌ین و به هیچ شێوه‌یه‌ك پشتگیری له سیاسه‌تی ئاك پارتی ناكه‌ین. بێگومان پرۆسه‌كه تا ته‌واو ده‌بێت ساته‌وه‌ختی زۆر سه‌خت دێته رێی.
وتیشی: كێشه‌ی كورد ته‌نیا به دیالۆگ چاره‌سه‌ر ده‌بێت و په‌یامم بۆ جه‌هه‌په و مه‌هه‌په ئه‌وه‌یه كاتێك خوێن ده‌ڕێژرێت، ئێوه له هه‌موو كه‌سێك زیاتر هاوار ده‌كه‌ن، كاتی ئاشتیش له هه‌موو كه‌سێك زیاتر هاوار ده‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ی به هۆی ئه‌و شه‌ڕانه‌وه قازانج ده‌كه‌ن، با باش بزانن به هیچ شێوه‌یه‌ك گوێیان پێ ناده‌ین. كۆتاییهاتنی خوێنڕشتن به پێكهاتنی حكوومه‌ت و ئۆجئالان ده‌بێت.