Referandum
ده‌میرتاش خشته‌ی كشانه‌وه‌ی ئاشكرا كرد
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د حه‌قانی دایه‌وه و له باره‌ی كشانه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه، وتی: ئه‌م پرسه تا ئێستا یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه و تا 10 رۆژی تر یه‌كلا ده‌بێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئۆجئالان بانگه‌واز ده‌كات، چۆنیه‌تی كشانه‌وه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت. ئێستا له هه‌موو سه‌رده‌مێك باشتر قۆناغی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه له ئارادایه و به ئاسانی ئه‌م پڕۆسه‌یه تێك ناچێت و ده‌بێت هه‌موومان سوور بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌كه به‌رده‌وام بێت.