ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی و سووته‌مه‌نی به‌سه‌ر 50 خێزانی ئاواره‌ی رۆژئاوای كوردستان له ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت دابه‌شكرد
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌میانی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانیدا بۆ به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان، هاوكاری ده‌گه‌یه‌نێته 50 خێزان كه ئێستاكه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له كامپێكی ناحیه‌ی عه‌ربه‌تدا نیشته‌جێكراون.
رۆژی 7/1/2013 له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه خێرخوازییه‌كانیدا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌و كه‌سایه‌تیه حزبی و حكومییه‌كانی ناوچه‌كه‌و هه‌روه‌ها نوێنه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كه‌مپی ئاواره‌كان، هه‌ڵسا به دابه‌شكردنی هاوكاری و پێداویستییه‌كانی خۆراك وه‌ك: برنج و فاسۆلیاو ساوار و شەكر و قوتوی ئاوەتەماتەو زەیت و شه‌كر. له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی دۆشه‌ك و به‌تانی هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی به‌سه‌ر 50 خێزانی ئاواره‌ی كوردانی رۆژئاوای كوردستان له‌ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت دابه‌شكرد.
له‌و باره‌یه‌وه مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌میانی لێدوانێكیدا ئاشكرایكرد: وه‌ك ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له ئاماده‌باشیی ته‌واوداین بۆ به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌و لێقه‌وماوان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان به‌بێ جیاوازی و هه‌وڵده‌ده‌ین ده‌ستی هاوكارییه‌كانمان بگاته زۆربه‌ی ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان، به‌تایبه‌تی ئه‌و خێزانانه‌ی له‌ناوچه جیاجیاكانی دیكه‌ی شاره‌كانی كوردستاندا نیشته‌جێبوون و گه‌یاندنی هاوكاری و یارمه‌تییه‌كان بۆیان زه‌حمه‌ته، بۆیه وه‌كو ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌وڵمانداوه ئه‌م خێزانانه له هاوكارییه‌كان بێبه‌ش نه‌بن. له‌لای خۆیه‌وه نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت زۆر سوپای ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كرد كه توانیویانه ئه‌و هه‌موو رێگا دووره ببڕن بۆ گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانیان به ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان له كامپی عه‌ربه‌ت و له ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی زستان و نه‌بوونی پێداویستییه‌كان رزگاریان كردوون.