Referandum
داود ئۆغلۆ: له‌گه‌ڵ بارزانی باسی هه‌موو بابه‌ته‌كانمان كرد
داود ئۆغلۆ، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له قه‌ته‌ڕ، بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی خه‌به‌ر تورك دوا و ده‌رباره‌ی پرسیاری (له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی باسی چی كرا؟) وتی: باسی هه‌موو بابه‌ته‌كانمان كردووه، ئێستا ئاسووده‌ییه‌كی بێوێنه دروست بووه.
ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رییش، وتی: له‌وانه‌یه وه‌ها سه‌یر بكرێت، كه پرۆسه‌كه بابه‌تێكی ناوخۆی توركیایه، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی پێوه‌ندی به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌شه‌وه هه‌یه، چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه، هاوكێشه‌ی ناوچه‌كه ده‌گۆڕێت. وێنه‌ی توركیا له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و جیهان ده‌گۆڕێت.