Referandum
دانوستاندنه‌كانی میت و ئۆجئالان به‌رده‌وامن
بۆ كۆتاییهاتنی تیرۆر، دانوستاندنه‌كانی میت و ئۆجئالان به‌رده‌وامن و رۆژنامه‌ی سه‌باح ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كه‌وتووه، كه ئۆجئالان داواكاریی بۆ ده‌وڵه‌ت هه‌یه.
یه‌كه‌م داواكاریی ئۆجئالان، ئه‌وه‌یه له زیندان ده‌ربكرێت و له ماڵێكدا بخرێته ژێر چاودێرییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی دانوستاندنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌نجام بدات. هه‌روه‌ها ئۆجئالان به میتی راگه‌یاندووه من هێشتا وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كم بۆ په‌كه‌كه، پێویسته ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م بدرێت، كه قسه‌یان بۆ بكه‌م. ئه‌گه‌ر پێویست بكات، ده‌كرێت پارتێكی نوێ، به په‌یڕه‌و به‌رنامه‌یه‌كی نوێوه دابمه‌زرێنین.
هه‌روه‌ها داوای ئه‌وه ده‌كات هه‌موو دانوستاندنه‌كان تۆمار بكرێت و بڵاو بكرێته‌وه.