Referandum
جێگری سه‌رۆكی ئاك پارتی: پڕۆسه‌كه خوێنڕشتنی راگرت
محه‌ممه‌د عه‌لی شاهین، جێگری سه‌رۆكی ئاك پارتی، ئاماژه‌ی به پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری كرد و وتی: گه‌وره‌ترین كێشه‌ی توركیا، كێشه‌ی تیرۆره و ده‌بینین به‌و پرۆسه‌یه كۆتایی به‌و كێشه‌یه دێت. هه‌موو خه‌ڵكی توركیا پشتگیری له ئاشتی ده‌كه‌ن، ئێمه سوورین له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه. له هه‌مووی گرینگتر له‌گه‌ڵ ده‌ستكردن به‌م پرۆسه‌یه كۆتایی به خوێنڕشتن هات و ئیتر هه‌واڵی شه‌هیدبوون نابیستین. له‌وانه‌یه هه‌ندێك لایه‌ن دژی پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری بن، به‌ڵام ئه‌م پرۆسه‌یه به ئاشتی كۆتایی دێت، چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا ویستی ئه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌كی برایانه بژیت.
ده‌رباره‌ی ده‌ستووریش وتی: “ئامانجمان ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌ستووره‌ی كه ده‌ڵێت مرۆڤ بۆ ده‌وڵه‌ته، بیگۆڕین و بیكه‌ین به ده‌وڵه‌ت بۆ مرۆڤه.