Referandum
بارزانی داوای یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنی كرد
مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كورد، پێشوازی له مارتن كۆپله‌ر، نوێنه‌ری تایبه‌تی بان كی مۆن له عێراق كرد.
بارزانی له‌و دیداره‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پێویسته یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق بگۆڕدرێت و له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا سه‌رژمێریی گشتی ئه‌نجام بدرێت.
له دیداره‌كه‌دا ئاماژه به قه‌یرانی عێراقیش كرا و ئه‌وه دووپات كرایه‌وه كه كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور بۆ رێككه‌وتنه‌كانی پێشوو به دیالۆگ و ئاشتی چاره‌سه‌ر ده‌بن.
له لای خۆیه‌وه، كۆپلهریش وتی:
“ره‌وشی ئێستای عێراق جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌كی جیدییه”.