Referandum
ئێران: خه‌ونی ئه‌نكه‌ره به دی نایه‌ت
محه‌ممه‌د ئیسماعیلی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران، بۆ ئاژانسی په‌رله‌مانی ئێران (ئیكانا) دوا و وتی:
“ئه‌ردۆگان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا و بۆ ئه‌وه‌ی توركیا له ناوچه‌كه‌دا بهاته تاكه زلهێز، هه‌وڵێكی زۆری داوه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنێت. توركیا به پشتگیریكردنی گرووپه‌كانی سووریا و پێدانی پاره، ویستی ئاڵۆزییه‌كی گه‌وره له‌و وڵاته دروست بكات و ده‌سه‌ڵاتی سووریا له ناو ببات، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست نه‌هێناو پڕۆژه‌ی ئه‌ردۆگان له باره‌ی سووریا، له سایه‌ی خۆڕاگریی سوپای سووریا و گه‌له‌كه‌یه‌وه، شكستی هێنا.