Referandum
ئه‌گه‌ر توركیا سیستمی سه‌رۆكایه‌تی په‌سه‌ند نه‌كات رووبه‌رووی قه‌یران ده‌بێته‌وه
بورهان قوزو، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستووری نوێ و په‌رله‌مانتاری ئاك پارتی، ئاماژه‌ی به كاره‌كانی ئاماده‌كردنی ده‌ستووری نوێ كرد و وتی: “به داخه‌وه كاره‌كان وه‌ك پێویست به‌ڕێوه ناچن، به‌ڵام هیوامان هه‌ر به‌رده‌وامه، راسته زۆر به قورسی به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌وه یه‌ك ساڵ و نیو تێپه‌ڕی، به‌ڵام تا ئێسا هیچ نووسراوێك ئاماده نه‌كراوه. دانوستاندنه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و دواتر ده‌ستووری نوێ پێشكه‌شی خه‌ڵك ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، سیستمی سه‌رۆكایه‌تی بۆ توركیا زۆر گرینگه. بۆ ئه‌وه‌ی توركیا له رووی ئابووریی و رووه‌كانی دیكه‌وه رووبه‌رووی قه‌یران نه‌بێته‌وه، ده‌بێت ئه‌و سیستمه سه‌رۆكایه‌تییه پێڕه‌و بكرێت.