Referandum
ئه‌مجاره دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئۆجئالان زۆر جددین
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد دانوستاندنه‌كان، له‌گه‌ڵ ئۆجئالان به‌رده‌وامن، یاڵچن ئه‌قدۆغان، راوێژكاری سه‌ره‌كیی سیاسیی ئه‌ردۆگان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئۆجئالان ئه‌كته‌رێكی گرینگه و به ئامانجی چه‌كدانانی په‌كه‌كه، دانوستاندنی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. ئه‌وه‌یش ئاشكرا بوو، كه ئه‌مجاره ئه‌و دانوستاندنانه، زۆر جیددین، به تایبه‌تی له كۆتاییهاتنی مانگرتنه‌كاندا، په‌یامه‌كه‌ی ئۆجئالان ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، رۆڵێكی گه‌وره‌ی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌دا هه‌یه، بۆیه ده‌وڵه‌ت په‌نای بۆ بردووه.