Referandum
ئه‌ردۆگان: هه‌ندێك كه‌س به هۆی به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ته‌وه نایه‌وێت كۆتایی به تیرۆر بێت
ئه‌ردۆگان ئاماژه‌ی به لیژنه‌ی مرۆڤه ماقووڵه‌كان كرد و وتی: “ئێمه 63 كه‌سی به‌ڕێزمان بۆ ئه‌م لیژنه‌یه هه‌ڵبژارد و له 7 ناوچه‌ی توركیا، ئه‌و لیژنه‌یه كار و چالاكیی ئه‌نجام ده‌دات، به داخه‌وه ئێمه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین كه فرمێسكی دایكان كۆتایی پێ بێت، كه‌چی هه‌ندێك كه‌س حیسابی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و نایه‌وێت كۆتایی به تیرۆر بێت. هیوایه‌كی گه‌وره‌مان به‌رانبه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌یه و ئێمه ئه‌م پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌رییه بۆ پته‌وبوونی برایه‌تی و دڵخۆشی ئه‌نجام ده‌ده‌ین.