Referandum
ئه‌ردۆگان: هه‌ر ده‌وڵه‌تێك هاووڵاتیانی خۆی وه‌ك سه‌رباز سه‌یر بكات؛ زۆرداره
ئه‌ردۆگان له وتارێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد: پێناسه‌ی ده‌وڵه‌ت گۆڕاوه، پێشتر ده‌وترا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌یه، میلله‌ت هه‌یه، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میلله‌ت هه‌یه، ده‌وڵه‌ت بوونی هه‌یه.
وتیشی: پێشتر كاتێك قه‌یرانێك ده‌هاته پێش، سوپای كێ پێشتر پێشڕه‌وی كردبا، یانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌هێز بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له بری سوپا، په‌یامی ئاشتی و ئاشته‌وایی و هه‌وڵه‌كانی ئێوه بۆ ئاشته‌وایی چه‌ند زووتر بگاته ئه‌و ناوچه‌یه‌ی قه‌یرانی لێیه، ئه‌وا گه‌وره‌ییتان پیشان ده‌دات.
وتیشی: ده‌وڵه‌تێك ئه‌گه‌ر هاووڵاتیانی خۆی ته‌نیا به چاوی سه‌رباز و باجده‌ری ده‌وڵه‌ت بزانێت، ئه‌و ده‌وڵه‌ته زۆرداره، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت خۆی به خزمه‌تكاری میلله‌ت بزانێت، ئه‌و ده‌وڵه‌ته دادویست و یاسایی و مرۆیی و دیموكراتی ده‌بێت.