ئایا توركیا و باكووری عێراق یه‌ك ده‌گرن یان نا؟
پرۆفیسۆر دكتۆر دۆغۆ ئه‌رگیل، بۆ رۆژنامه‌ی توده‌ی زه‌مان دوا و ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر پێشڤه‌چوونی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كورد وتی: ئه‌مه‌ریكا له‌و پێوه‌ندییه زۆر نیگه‌رانه، چونكه نایه‌وێت یه‌كپارچه‌یی عێراق تێك بچێت، ئه‌مه‌ریكا ناهێڵێت له رێگه‌ی كورد و عه‌ره‌به سوننییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی بكه‌وێته ژێر كۆنتڕۆڵی ئێرانه‌وه.
ناوبراو وتیشی: توركیایش له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی عێراقدا بوو، دروستبوونی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی له باكووری عێراقی كردبووه هێڵی سوور، به‌ڵام كاتێك زانی ناتوانێت ئاسته‌نگی له‌به‌رده‌م دروستبوونی ئه‌و ناوچه‌یه دروست بكات، ئه‌و كاته ده‌ستی به یه‌كپارچه‌یی جوگرافی عێراق كرد. دوای ئه‌وه توركیا هه‌ستی به‌وه كرد له پێشكه‌وتنی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كورددا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی گه‌وره‌ی ئابووری هه‌یه، بیری له‌وه كرده‌وه ئایا باكووری عێراق جیا ببێته‌وه و له‌گه‌ڵ توركیا یه‌ك بگرێته‌وه چی روو ده‌دات؟ به‌ڵام ده‌بێت له‌و كاره‌دا زۆر هه‌ستیار بن، چونكه ئه‌وه ئاسان نییه پارچه‌یه‌ك له وڵاتێك جیا ببێته‌وه و بچێته سه‌ر وڵاتێكی دیكه.