Referandum
ئارنچ: هیچ كاتێك وه‌ك ئێستا گه‌شبین نه‌بووین
بوڵه‌نت ئارنچ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیری توركیا، ئاماژه‌ی به پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردن كرد و وتی: هیچ كاتێك وه‌ك ئێستا گه‌شبین نه‌بووین، زۆر خۆشحاڵین كه په‌كه‌كه ئه‌و گیراوانه‌ی ئازاد كرد، ئه‌مه بووه‌ته پیاوه‌تییه‌كی گه‌وره. ئه‌مجاره هیچ رووداوێكی نه‌رێنی رووی نه‌دا، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵیی هه‌موومانه. ئێستا چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كرێت دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌ڵامی نامه‌كان ئۆجئالان چی بڕیارێك ده‌دات.