نامه‌یه‌كی كراوه بۆبه‌ڕێز م. عه‌لی باپیر
نامه‌یه‌كی كراوه بۆ به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
پێش هه‌رشتێك ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م بۆ ئه‌و رونكردنه‌وه به‌پێزه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی جه‌نابتان بڵاوتان كرده‌وه، له خوای گه‌وره داواكارم نموونه‌تان زۆر بێت‌و هه‌میشه ساغ‌و سه‌لامه‌ت بن بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان.
من رونكردنه‌وه‌كه‌ی جه‌نابتانم له سایتی (ئێن ئاڕ تی) خوێنده‌وه. به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌ندێك سایت‌و له‌په‌یجی شه‌خسی خۆیشی له‌سه‌ر فه‌یسبوك دوێنێ(13/2/2013) وتارێكی كاك سۆران عومه‌ر (راوێژكاری به‌ڕێزتان) بڵاو بۆته‌وه كه جێی نیگه‌رانیه‌كی زۆره‌و مه‌ترسیداره.
كاك سۆران له‌و ووتاره‌دا هانی خه‌ڵك ده‌دات كه له رۆژی 17 شوبات بێنه به‌رده‌م لقی چوار‌و، پێشی وایه ئه‌م باره‌گایه‌ی حیزبه‌كه‌مان ده‌بێت هه‌ڵبكه‌نرێت. ئیجازه‌م بده‌ن په‌یامی خۆمتان زۆر به كورتی له‌م چه‌ند خاڵه‌دا عه‌رز بكه‌م:
• كه‌سانێكی بێ لایه‌نی (راسته‌قینه)، وه‌ك رۆشنبیران، كه‌س باجی گوتار‌و ره‌فتاریان نادات خۆیان نه‌بن. به‌ڵام بۆ كه‌سێك كه خۆی ساغ كردبێته‌وه‌و به تایبه‌تیش راوێژكاری كه‌سێكی به‌ڕێزی وه‌ك جه‌نابتان بێت ئه‌و (بێ لایه‌نیه) نایگرێته‌وه. ئینجا قوربان ئه‌مه چۆن ده‌بێت كادرێكی سه‌ر به لایه‌نێكی سیاسی هه‌ر كاتێ ئاره‌زوی لێ بوو بێ لایه‌ن بێت‌و، دوا ئه‌وه‌ش حیزبی بێت؟ له كه‌ش‌و هه‌وای ئازاد‌و دیموكراسی كوردستان هه‌موو كه‌س ئازاده بیر‌وڕای خۆی ئازادانه ده‌ربڕێت. به‌ڵام تۆمه‌تباركردن و ته‌شهیر‌و هاندان بۆ تێكدانی فه‌زای سیاسی به موئامه‌ره‌و رێزنه‌گرتن له دیموكراسی‌وبه‌زاندنی سنوری ئازادی‌و تێكدانی ئه‌من‌و ئاسایشی وڵات حیساب ده‌كرێت.
• ئه‌م نوسراوه‌ی كاك سۆران ووتار نیه، به‌ڵكو به‌یاننامه‌ی ته‌حریككردنه. دیاره ئه‌مه ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و نه‌فه‌سه سیاسیه مته‌وازع‌و ئاشتیخوازانه‌و پڕ له مڕونه‌ته‌كه‌ی جه‌نابتانه.
• كاك سۆران گومانی هه‌یه له‌وه‌ی كه بینای (ئێن ئاڕ تی) له لایه‌ن حیزبی ئێمه‌وه نه‌سوتێنرابێت، ئه‌مه تاوانبار كردنی حیزبی ئێمه‌یه كه خودا‌و خه‌ڵكیش ده‌زانن هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ئێمه‌وه نیه.
• كاك سۆران بڕوای وایه كه ئه‌مجاره ئێمه (ئێن ئاڕ تی) ده‌سوتێنین، ئه‌مه‌شیان پێشبینی كردنی داهاتوه‌و، له‌و داهاتوه (مومكینه‌ی!!) كاك سۆرانیشدا ئێمه تاوانبارین به‌وه‌ی كه بینای (ئێن ئاڕ تی) بسوتێنین.
به‌كورتی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی كاك سۆران دژایه‌تی كردنی پارتی‌و هاندانی خه‌ڵكه بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكانی ئێمه. ئینسان كه ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی كاك سۆران ده‌خوێنێته‌وه به خۆی ده‌ڵێ: تۆ بڵێی دوساڵ به‌ر له ئێستا كاك سۆران یه‌كێك نه‌بوبێ له‌و ئه‌ندازیارانه‌ی كه نه‌خشه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گای لقی چواریان كێشا؟!..
دواجار هیوادارم جه‌نابتان به‌دواداچوونی خۆتان هه‌بێت بۆ ئه‌م بۆچونانه‌ی كاك سۆران‌و نابێت رێز له‌و ئیلتیزامه نه‌گرێت كه به حیزبه‌كه‌ی خۆیه‌وه هه‌یه‌تی. چونكه ئه‌گه‌ر وابڕوات سه‌ر له خه‌ڵكی كوردستان تێكده‌چێت‌و كه‌س نازانێت كه‌سانی وه‌ك كاك سۆران حیزبین یان حیزبی نین؟… كه‌سیش ناتوانێت بڵێت ئه‌مه بۆچونی شه‌خسیی خۆیه‌تی، چونكه بڕوا ناكه‌م جه‌نابتان پێتانوابێت كه ته‌حریككردنی خه‌ڵك بۆ ئاڵۆزبوونی فه‌زای سیاسی‌و توندوتیژی له چوارچێوه‌ی دیموكراسیدا جێگه‌ی ببێته‌وه. نابێت رێگه بدرێت كاك سۆران فراكسیۆنی خۆی هه‌بێت‌و له‌ژێره‌وه حیزبۆكه‌یه‌ك له‌ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا دروست بكات. حه‌زده‌كه‌م زۆر راستگۆبم له‌گه‌ڵ جه‌نابتان، هه‌ر هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكانی ئێمه له هه‌ر جێیه‌كی كوردستان له ئه‌ستۆی كاك سۆرانی ده‌بینم، ئه‌وه‌ش له‌ولاوه بوه‌ستێت كه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و سایتانه‌وه هه‌ردوكیان ده‌كاته شه‌ریك له‌م ته‌حریككردنه‌دا، ئه‌وانیش به‌به‌رپرسیار ده‌بین له پێشهاتی هه‌ر روداوێكی توند‌وتیژی‌و نه‌خوازراو. هیواداریشم بۆ هه‌رشتێك راوێژ به كاك سۆران ده‌كه‌ن سه‌د جار بیر له ئه‌نجامه‌كه‌ی بكه‌نه‌وه. (NRT)
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێزمدا…
والسلام علیكم ورحمت الله وبركاته
ئاری شێخ محه‌مه‌د هه‌رسین
هه‌ولێر 14/2/2013