Referandum
شاندی به‌ده‌په شه‌وی رابردوو به‌ره‌و سلێمانی به‌ڕێ كه‌وتن
شاندێكی به‌ده‌په، كه پێكهاتبوو له سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و گوڵتان كشاناك و ئه‌حمه‌د تورك و ئایسله‌ر تۆغلۆك و ئاڵتان تان، شه‌وی رابردوو به‌ره‌و سلێمانی به‌ڕێ كه‌وتن و ده‌میرتاش له فڕۆكه‌خانه‌وه بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و وتی:
“سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ سلێمانییه، به‌ڵام له‌وانه‌یه سه‌ردانی هه‌ولێریش بكه‌ین، له‌وێ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حكوومه‌تی كوردستان و پارته سیاسییه‌كان كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ین و دۆخه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. سه‌ردانه‌كه‌مان یه‌ك – دوو رۆژییه”.
وتیشی: ئه‌ردۆگان هه‌موو كاتێك ئه‌و قسه‌یه ده‌كات چه‌كه‌كانیان دابنێن و وڵات جێ بهێڵن، كه‌چی هه‌موو رۆژێك ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی بۆ سه‌ر قه‌ندیل ده‌كه‌ن، ئه‌مه هه‌ڵوێست و سیاسه‌تێكی مه‌ترسیداره.