Referandum

سه‌رۆك بارزانی بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی حیكمه‌ت بامه‌رنی كرد به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی خێزانی

به‌ڕێز كاك حیكمه‌ت بامه‌رنی

 

بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی تێكۆشه‌ری دێرین خوالێخۆشبوو محه‌مه‌د سه‌عید دۆسكی

 

به‌داخ وپه‌ژاره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو شه‌رمین دۆسكیمان پێگه‌یشت. به‌م بۆنه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیم ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌رێز ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌متانم. له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و دڵنه‌واییش به‌ گشت لایه‌كتان ببه‌خشێ و دوا خه‌م و ناخۆشی خانه‌واده‌ به‌رێزه‌كه‌تان بێت.

 

انا لله و انا الیه راجعون

مه‌سعود بارزانی

2013/1/6

Back to top button