سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا خواست له‌سه‌ر نه‌وتی هه‌رێم زیاد ده‌كات

كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانی ئه‌وروپا به‌رێژه‌ی زیاتر نهوتیههرێمیكوردستان ده‌كڕن، ئه‌مه‌له‌كاتێكدا حكومهتیعیراق ههڕهشهیلهو كۆمپانیانهیكرد كهمامهڵهلهسهر ئه‌و نهوتهدهكهن، كهههرێمیكوردستان بهشێوهیهكیسهربهخۆ ههناردهیدهرهوهیدهكات.
حكومه‌تی عیراق داوای له‌كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل-ی ئه‌مریكی كرد خۆی له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا یه‌كلا بكاته‌وه، یان پابه‌ند بێت به‌گرێبه‌ست نه‌وتییه‌كه‌ی له‌كێڵگه‌كانی به‌سره، یاخود درێژه به‌كاره‌كانی بدات له هه‌رێمی كوردستان.
له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان نوری مالیكی، دكتۆر قاسم محه‌مه‌د بڕیارده‌ری لیژنه‌ی نهوتو گاز له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پێیوایهههڕهشهكانی مالكی زیان به‌ئابوری عیراق ده‌گه‌یه‌نێت، چونكهوا ده‌كات كۆمپانیا جیهانییه‌كانی وزهبۆ كاركردن روو له‌عیراق نه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عیراق زیاد نه‌كات و سه‌دان هه‌لی كاریش له‌ده‌ست هاوڵاتیانی عیراق بچێت .
حكومه‌تی به‌غدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ئه‌و كۆمپانیانه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كڕن، یاخود هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌كه‌ن رووبه‌رووی یاسا ده‌كاته‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌نیازه داوایه‌كی یاسایی دژ به كۆمپانیای جینل ئه‌نه‌رجی تۆمار بكات، كه‌یه‌كه‌م كۆمپانیایه راسته‌وخۆ نه‌وتی كوردستان له‌رێی ته‌نكه‌ره‌وه به‌ره‌و توركیا هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات.
سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی حكومه‌تی به‌غدا، تا ئێستا كڕیارانی نه‌وتی كوردستان رووبه‌ڕووی سزای ئه‌وتۆ نه‌بوونه‌ته‌وه، ته‌نها كۆمپانیا ترافیجورا نه‌بێت كه له مانكی كانوونی یه‌كه‌می رابردوودا حكومه‌تی عیراق خستییه لیستی ڕه‌شه‌وه‌و مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵدا راگرت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه خواستێكی به‌هێز له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی نه‌وتی جیهان له‌سه‌ر نهوتیههرێمیكوردستان له‌ئارادایه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ب هئاسانی له‌بازاڕه‌كانی جیهان ده‌فرۆشرێت.
پێشبینی ده‌كرێت هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه له‌م مانگه‌دا بگاته نزیكه‌ی(60) هه‌زار ته‌ن، كه‌رۆژانه ده‌كاته نزیكه‌ی(15) هه‌زار به‌رمیل.
له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه، تانه‌ر یه‌لدز وه‌زیری وزه‌ی توركیا رایگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ نزیكه‌ی(40) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا به‌رزبێته‌وه، واتهنزیكهی (200) ته‌نكه‌ر له‌رۆژێكدا.
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا چه‌ندین كۆمپانیای بازرگانی كهبارهگایان له‌سویسرایه، وه‌ك ترافیجورا و فیتول روویان كردهكڕینی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، له ئێستاشدا سه‌رچاوه نه‌وتیه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن كه‌چه‌ندین كۆمپانیایتر له‌نێوانیان كۆمپانیای دا‌و-ی ئه‌مریكی به‌نیازه بێته پاڵ كڕیارانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
وهرگێرانیلهعهرهبییهوه: كارزان ئهحمهدخهندان
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز – ئاژانسه‌كان