Referandum
باخچه‌لی: ئه‌ردۆگان بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆك، توركیای خستووه‌ته نێو ئاگره‌وه
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی مه‌هه‌په، وتی: ئه‌ردۆگان بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆك، توركیای خستووه‌ته نێو ئاگرێكه‌وه، ئه‌وه‌یش به رێكه‌وت نییه كه هه‌وڵ ده‌دات له‌گه‌ڵ بارزانی ببێته برا و دۆست. ئه‌ردۆگان و حكوومه‌ت و په‌كه‌كه پێكه‌وه ده‌ستوور ئاماده ده‌كه‌ن و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن وشه‌ی توركی تێدا ده‌ربهێنن، ئه‌ردۆگان بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی بهێنێته توركیا، ئاماده‌یه یه‌كه‌مجار ئۆتۆنۆمی بداته كورد و ئینجا فیدراڵی و پاشان كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێنێت.