ئاشتی چییه با بزانین؟
وتاری رۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د توران ئه‌ڵقان
ئه‌و شانده‌ی به‌ده‌په كه نامه‌كه‌ی ئۆجئالانی برده چیای قه‌ندیل، له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیری ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كورد، دانوستاندنێكی دوورودرێژی ئه‌نجام دا، وابزانم ئه‌مه سه‌رنجی هه‌مووتانی راكێشا. ئه‌م دانوستاندنه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه له‌و پرۆسه‌یه‌دا كێ ده‌بێته ئه‌كته‌ر؟
لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه به دوو خاڵ بده‌م، یه‌كه‌میان باسی ئه‌وه ده‌كرێت توركیا و باكووری عێراق له رووی سیاسی و ئابووری و وزه‌وه تێكه‌ڵ بن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش رێككه‌وتنی وزه له نێوان هه‌ردوولادا مۆر كراوه. لێره‌دا پرسی ئاشتی دێته پێش و ئێمه ئه‌وكاته روون ده‌بێته‌وه ئه‌و ئاشتییه‌ی ئێمه باسی ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ی دێته دی، وه‌ك یه‌ك نین. ئه‌و هێزه‌ی كه دوێنێ به په‌كه‌كه‌ی ده‌وت شه‌ڕ بكه، وادیاره ئه‌مڕۆ ده‌ڵێ شه‌ڕ مه‌كه، بۆیه پرسی ئاشتی هاتووه‌ته پێش.