Referandum
دانوستاندنه‌كانی ئیمراڵی به‌رده‌وامه
بورهان قوزو سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستوور له په‌رله‌مان و ئه‌ندامی ئاك پارتی، له لێدوانێكیدا ئاماژه‌ی به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له توركیا كرد و وتی:
“دانوستاندنه‌كانی ئیمراڵی به‌رده‌وامه و ئێستا خشته‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌زگه هه‌واڵگرییه‌كان ئاماده ده‌كرێت بۆ كشانه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له توركیا و به گوێره‌ی ئه‌و خشته زه‌مه‌نییه، له‌وانه‌یه هاوینی داهاتوو كشانه‌وه‌یان ده‌ست پێ بكات. پێویسته چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی ئه‌م پرۆسه‌یه بكرێت. ئه‌وه‌ی ده‌توانێت پشتگیری پرۆسه بكات، با بیكات، ئه‌وه‌ی تر باشتره بێده‌نگ بێت. ئه‌مه كێشه‌ی خۆمانه و ده‌بێت خۆمان چاره‌سه‌ری بكه‌ین.